پێشه‌کی

ئاشتى واتە هێمنى و ئارامى، برایەتى و تەبایەتى و ئاسایش.لە ئاشتى دا دەتوانرێ پێکەوە ژیان و خۆشەویستى نەتەوەکان پێکبهێنرێ، بە ئاشتى کەرکوکى کوردستان بنیات ئەنرێتەوە خاوەن قوربانى و زیان لیێ کەوتووەکانیش دەتوانن بە مافى خۆیان بگەن.هەمیشە کورد ئاشتى پەروەر بووە، بە بەردەوامیش ویستویەتى داواکارییەکانى بە ئاشتى جێ بەجێ بکات ، چونکە هەمیشە گەلى کورد دژ بە شێوازى توند و تیژى و تیرۆر بووەو هەرگیزیش لە خەباتى بزوتنەوەى مافەرەواکانى شێوازى تیرۆریستى بەکارنەهێناوە، لە بارودۆخى ئاشتى دا هەموو بوارەکانى کۆمەڵگا پەرەدەسێنێ هەر بۆیەش لە شارى باوەگوڕگوڕدا ئاشتى خۆى بنوێنێ لە نێوان هەموو پێکهاتەکانى، لە کورد و عەرەب و تورکمان و کلد و ئاشوور و ئەرمەن و سابیئەو مەندائى وەهەروەها لە نێوان ئاینەکان، ئاشتى ویست و خواستى هەموو هاوڵاتیەکى ئەم شارەیە ، دەبێ ئێمەى ئاشت خواز کار بکەین بە پتەکردنەوەى پێکەوە ژیانى نەتەوەکان لە شارى کەرکوکى کوردستان وئەم پرۆسەیە ڕەنگ بداتەوە لە کارو رەفتارى رۆژانەماندا،ئەمەش ئەرکى سەرشانى ئەم نەتەوەیەیە، تا ئاشتى هەمیشەیى بەردەوام بێت لە عێرا قى نوێدا لەسەر بنەماى فیدراڵى و دیموکراسى بە چەسپاندنى مافەرەواکانى گەلى کورد.

سه‌رۆکی رێکخراوی ئاشتی : سۆزان ره‌مه‌زان