
رێکخراوى ئاشتى لە بەروارى 21/3/ 2004 دا دامەزرا،لێژنەى دامەزرێنەرى ئاشتى بڕیاریاندا کە سەردانى رێکخراوى (وادى ئەڵمانى) بکەن بۆ یارمەتیدانیان بۆ کڕینى کەلوپەلى تایبەت بۆ رێکخراوەکە بۆ ئەو مەبەستە سەردانى لقى تایبەتى رێکخراوى (وادى ئەڵمانى) یان کرد لە (عینکاوە).پاش ئەو سەردانە رێکخراوى (وادى ئەڵمانى) لە بنکەى سەرەکیەوە کە لە (بەرلین) هاوکاریەکى چڕوپڕى رێکخراوى ئاشتیان کرد.پاش دامەزراندى رێکخراو کۆنگرەى یەکەم بەسترا کە ئەوکات ئەندامانى رێکخراوەکە پێکهاتبوون لە (100) ئەندام لە نێر و مێ کە تەمەنیان لە نێوان (15) تا (40) ساڵان دەبوون ،کۆنگرە کە بەکۆى گشتى رەزامەندیان دەربڕى لەسەر پەیڕەو پڕۆگرامى ناوخۆى رێکخراوەکە ،ئامانجە سەرەکیەکانیان ئەمانەن: .برایەتى لەبەینى نەتەوەکان و ئاینەکاندا ،رۆشنبیر کردنى لاوان و داکۆکى کردن لە مافەکانیان ،پاشان رێکخراوەکە چالاکیەکانى خۆى بەفراوان کردن ئێستا ژمارەى ئەندامەکانیاى (8888) ئەندامن لە شارى کەرکوک ،چالاکیەکانى رێکخراو : ڕادیۆى ئاشتى کە لەسەر شەپۆلى (FM) (MHZ103) میگاهێرتز پەخشەکەشى لە کاتژمێر (7) بەیانییەوە دەست پێدەکات تا کاتژمێر (12) شەو .بەرنامەکانى ڕادیۆى ئاشتى بە زمانى (کوردى،عەرەبى،تورکمانى،کلدانى،ئاشورییە) ئەم ڕادیۆیە کارەکانى گشتى و کۆمەڵایەتتیەو سەردەمیانەیە ،هەروەها رێکخراوەکەمان مانگانە گۆڤارێکى رەنگاوڕەنگ دەردەکات.جێگاى باسە کارمەندەکانى ئەم رێکخراوە پێکهاتووە لە هەموو جۆرە نەتەوەکان لە نێر و مێ بەبێ جیاوازى، هەروەها رێکخراوەکەمان یارمەتى ئەو منداڵە نەخۆشانە دەدا کە دڵیان کونە و لە عێراقدا چارەسەر ناکرێن رێکخراوەکەمان ئەم منداڵانە دەنێرێتە دەرەوەى وڵات بۆ چارەسەر و نەشتەرگەریان بە هاوکارى رێکخراوە و خێرخوازیەکانى دەرەوەى وڵات.چالاکیەکى ترى رێکخراوەکەمان گرێبەستێ بوو لەگەڵ بەشى کاروبارى کۆمەڵایەتى بنکەى ئەمریکى لە کەرکوک بۆ کار کردن لە چەند پرۆژەیەکدا گرنگەکەیان ئەمانەن (save our children) و (women in parliament) هەروەها گرێبەستى چەند پرۆژەیەکى ترمان کرد لەگەڵ رێکخراوى (OTI) گرنگەکەیان (گفتوگۆ بوو لەسەر دەستوور) ،هەروەها بەشداریمان کرد لە هەڵبژاردنەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى یەکەم و دووەم و دەنگدان لەسەر دەستوورى عێراقى ژمارەى خۆبەخشەکانمان (2300) کەس بوون لە نێر و مێ کە کاریان دەکرد لەسەر سندوقەکانى دەنگدان .جگە لەمانە هاوکارى کەم دەرامەتەکانمان داوە بە دابەشکردنى (خۆراک،پێداویستى ناوماڵ،یارى منداڵان) و پێداویستى تر بۆ خێزانەکانى شارى کەرکوک بەگشت نەتەوەکانییەوە، بەهاوکارى بنکەى ئەمریکى ،کلێسەکان،رێکخراوى NMC،رێکخراوى (ڕغاپە النور العالمیە) شوێنانى ترى خێرخوازى،هەروەها رێکخراوەکەمان چەندین خولى زانستى و ڕاهێنان و رۆشنبیرى بۆ جەماوەرى شارى کەرکوک کردۆتەوە وەک (خولى فریاکەوتن لەگەڵ مانگى سورى نێودەوڵەتى) (خولى کۆمپیوتەر لەگەڵ رێکخراوى NMC ) خولى رۆژنامەوانى و بەتواناکردنى رۆژنامەوانان لەگەڵ (IWPR)ى بەریتانى). سۆزان رەمەزان سەرۆکى رێکخراوى ئاشتى